هەر ڕزگارکردنەوەی مووسڵ بەس نیە بەڵکو بەڕێوەبردنیشی گرنگە

هەولێر-KDP.info-ماڵپەڕی (بلومبێرگڤیو) ڕاپۆرتێكی لەسەر ئەگەرەکانی ڕزگارکردنەوەی مووسڵ و، قۆناغەکانی پاشەوەی بڵاو کردووەتەوە: "ئۆباما ئەگەر مووسڵ ڕزگار دەکا، هەیوەی، ئەگەر ڕزگاریش ناکا، هەر هەیوەی! هەردوو سەرەکەی هەر قەیرانە!"
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، شتێکی باشە ئەگەر موسڵ ڕزگار بکرێتەوە؛ ئەوا متمانە و شکۆ بۆ سوپای عێراق دەگەڕێتەوە و، پایتەختی خەلافەتەکەی داعشیش دەڕووخێت، بەڵام ئایا پلانی ئەمەریکا و، عێراق بۆ دوای ڕزگارکردنەوەی مووسڵ چییە؟
ڕاپۆرتەکە لەوە سڵەمیوەتەوە کە نەکا دوای ئازدکردنەوەی مووسڵ، بەغدا ئاسان ئەو شارەی پێ بەڕێوە نەچێت؛ بگرە ببێتە شەڕەمەزەب؛ وەکچۆن کە (ئامرلی) ئازاد کرا، میلیشیا شیعەکان کردیانە شەڕی سوننە و شیعە و، شارەکەیان کردە گۆمی خوێن.
سەرەبەرپرسێکی ئەمەریکایی لەسەر پلانی ڕزگارکردنەوەی مووسڵ بە (بلومبێرگڤیو)ی گوتووە، بەتالیۆنێکی تازەنەفەس بۆ ڕزگارکردنەوەی مووسڵ دامەزراوە، بەڵام مەرج نییە پاش ڕزگارکردنەوەی مووسڵ، ئاسایشی ناو شارەکەیان پێ دابین بکرێت.
و/ خالید ئەحمەد




