٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ویستیان ئۆباڵی کەوتنەکەی مووسڵ بە ئەستۆی فەرماندەیەکی کوردیشدا بهێنن، بەڵام پێیان ساغ نەکرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنی مووسڵ دەڵێ، ھەندێک لایەن ھەوڵ دەدەن فەرماندەیەکی کورد لەسوپای عێراق بەھۆکاری کەوتنی موسڵ تۆمەتبار بکەن، بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی بەسەردا ساخ نەبووەوە. جەختیشی کرد لیژنەکەیان بەردەوامە لە بانگهێشتکرنی بەرپرسەسەربازییەکان و سبەینێش لێکۆڵینەوە لەگەڵ پێنج بەرپرسی دیکە دەکەن.
(شاخەوان عەبدوڵڵا) جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنی مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کاتی خۆی عەمید ڕوکن (ھیدایەت عەبدولکەریم) ماوەی ١٠ ڕۆژ بووە بە بەرپرسی فرقەی سێ لە سوپای عێراق و بەر لە ڕووخانی مووسڵ ئەو فیرقەیە ھەڵوەشابوویەوە، بۆیە ھەندێک لایەن دەیانەوێت ئەو فەرماندەیە تۆمەتبار بکەن و تیوەی بگلێنن، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی لەسەر ساخ نەبووەتەوە.
(شاخەوان عەبدوڵڵا) گوتیشی، لێکۆڵینەوە بەردەوامە و بڕیارە سبەینێ پێنج بەرپرسی دیکەی سەربازی بانگهێشت بکەن بۆ لێکۆڵینەوە، کە یەکێکیان بەرپرسی ھەواڵگری مووسڵە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار