٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا 43ترلیۆن دیناری كوردستان قەرزارە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی كوردستان ڕایگەیاند، لە بری ئەوەی هەولێر قەرزاری بەغدا بێت، ئەوان 43ترلیۆن دیناری كوردستان قەرزارن.

 (دلشاد شەعبان) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەری فەڕمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەگەر بەغدا باسی قەرز لە گەڵ هەرێمی كوردستا بكات، ئەوە بەغدا زۆریش قەرزار دەبێتەوە و بە هیچ جۆرێك ڕاست نییە كە هەرێم قەرزاری بەغدا بێت.
(دلشاد شەعبان) گوتیشی، بە گوێرەی ڕاپۆرت و داتاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەغدا 43ترلیۆن دینار، پارەی بوودجە و پارەی نەدراوی پێشمەرگە و هەقی هەرێمی كوردستان قەرزارە.
ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان ئاشكرای كرد بە بەڵگەوە لە پەرلەمانی وەزیری دارایی دانی بەوەدا نا كە تەنها لە ساڵی 2014، عێراق 16ترلیۆن دیناری هەرێمی كوردستان قەرزارە.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بەغدا 16ترلیۆنی‌ ساڵی‌ 2014 هەرێمی لایە، هەروەها 11ترلیۆنەکەی بوودجەی‌ حاكیمەیشی لایە، لەلایەكی‌ ترەوە لە ساڵی‌ 2007ـەوە بەغدا بەشە بوودجەی‌ پێشمەرگەی‌ نەناردووە كە نزیكەی‌ 10ترلیۆن دینارە.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار