٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێک: ھەرێم و بەغدا دەبێ پەلە بکەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فڕاکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، بەغدا باس لەوە دەکات پارەی ھەیە، بۆیە پێویستە ھەرێم و بەغدا لە ماوەیەکی کەمدا بگەنە چارەیەک لەبارەی کێشەی نێوانیان بۆ ئەوەی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (د. عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە بۆ بەغدا و، سبەینێ بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەین، چونکە کۆبوونەوە دەست پێدەکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەیان بەدەست نەگەیشتووە."
(عەرەفات کەرەم) گوتیشی، کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان حکوومەتی ھەرێم و نوێنەرانی کورد لە بەغدا بۆ ئەوە بوو بزانن چی بکەن لە قۆناغەکانی دیکەدا، چونکە ھەرێم و بەغداش ئامادەیی خۆیان بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنی نێوانیان پێشان داوە، بۆیە ھیوایەک ھەیە کە بگەنە ڕێککەوتن، چونکە پێشتر باس لەوە دەکرا بەغدا پارەی نییە، ئێستا حکوومەتی عێراق ئەو ھەواڵەی ڕەت کردووەتەوە و باس لەوە دەکات پارە ھەیە.
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی، ڕەنگە دانوستان دەست پێ بکەنەوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، چونکە ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن ھەردوو لایەن زیانیان پێدەگات، بۆیە دەشێ بە پەلە بگەنە چارەڕێگایەک.
دکتۆر (عەرەفات کەرەم) ڕاشیگەیاند: "ئێمە وەکو کورد بەشداری لە کۆبوونەوەکانی پەرلەماندا دەکەین، چونکە پڕۆژەیاسای بوودجە لەلایەن پەرلەمان پەسەند کراوە و، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی حکوومەتدایە بۆ جێبەجێکردنی."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار