دایك و باوكیان داوای ڕۆلەكانیان دهكهنهوه داعشیش دەستگیریان دهكات

مووسڵ -KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دۆخی شاری مووسڵ پێی ڕاگەیاندین ڕێكخراوە تیرۆریستییەکەی داعش، ئەو 40 دایك و باوكەی دەستگیر کردووە کە ڕۆڵەکانیانی بە زۆر ناردووەتە شەڕ، ئاخر داوای ڕۆڵەکانیان دەکەنەوە.
)سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە شاری مووسڵ کۆمەڵە هەرزەکارێکی ڕەشبگیر کردووە و، ڕایاندەهێنێت بۆ شەڕ؛ ئەمڕۆ دایک و باوکی چل کەس لەو لاوانە چوونەتە لای داعشان بەشکەم ڕۆڵەکەیان بەر بدەن، کەچی داعش ئەوانیشی دەستگیر کردووە و، خستوویانیەتە زیندانەوە!"
هەژار مەموزینی




