مووسڵ..٤٥ تیرۆریست کوژران

مووسڵ-KDP.info-سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆخی شاری مووسڵ پێی ڕاگه‌یاندین كه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ سه‌رمۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش، له سێ ناوچه‌ی جیایی شاری مووسڵدا، 45 تیرۆریستی داعش كوژراون.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی14ی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سه‌عید مه‌موزینی) له مووسڵ به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌چڕی مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعشیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی (حه‌یل ئینتیسار رۆژهه‌ڵات- موشادكه‌ندی باكوور- غه‌زڵانی باشووری رۆژئاوایی مووسڵ) بۆردومان کرد.
(مه‌موزینی) ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو، له‌ئاكامی ئه‌و بۆردومانانه‌ی فرۆكه جه‌نگییه‌كان له‌و گه‌ڕه‌كه جیاوازانه‌دا،45 تیرۆریستی داعش كوژراون.
هه‌ژار مه‌موزینی




