٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرپرسە تیرۆریستەکەی داعش لە گەیارە کوژرا

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-KDP.info-ئەمڕۆیش لە گەیارە جارێکی دیکە فڕۆکەجەنگییەکانی هاوپەیمان بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشانیان کرد و، بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرکردەیەکی باڵای تیرۆریستان کە بەرەگەز خەڵکی سوریا بووە کوژراوە.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت کە، لەئاکامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە ناحیەی گەیارە سەرکردەیەکی باڵای تیرۆریستانی داعش بەناوی (ئەبو مەتەر)  کوژراوە.

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، ئەو سەرکردەیە بەرپرسی تیرۆریستی داعش بووە لەناحیەی گەیارە؛ ئەو سەرکردەیە بەرەگەز سوریاییە و بەیانی ئەمڕۆ بەھۆی بۆردوومانەکان کوژراوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار