داعش لاشەی ١٠٠ تیرۆریستەی خۆیانی بردووەتەوە مووسڵ.. لە گوێڕ و كەسكێ و شنگالدا كوژراون

هەولێر -KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێ، پێشمەرگە لە گوێڕ و کەسکێ و شنگال گورزی گەورەی لە داعش وەشاندووە و، هەر ئێستا داعش سەد کەلەشی خۆیانی بردەوە بۆ مووسڵ.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی14ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش گورزێكی زۆر گەورەی تری بەركەووتووە و، زیاتر لە 100 لاشەی تیرۆریستانی بۆ گەڕاوەتەوە مووسڵ."
(سەعید مەموزینی) دەڵێت: "ئەو سەد تیرۆریستە لەو هێرشەدا کوژراون کە لە بەرەشەڕیگوێڕ و کەسكێ و شنگالەوە هێنابوویانە سەر پێشمەرگە."
هەژار مەموزینی




