لە تلكێف ٢٢ داعش تێدا چوون

تلکێف -KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دۆخی سنووری پارێزگای مووسڵ دەڵێ، لە ئاكامی بۆردومانی چڕی دەڤەری تلكێف، 22 داعش كوژراون.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی ١٤ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئەمڕۆی حازرییە (٢٢/٢/٢٠١٥) فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان چڕوپڕ مۆڵگەكانی داعشیان لە گوندی سادەبەعوێزە و لە شارۆچکەی تلكێف کوتاوە و، گورزی گەورەیان لێ وەشاندوونە. لەو بۆردومانەدا زیاتر لە ٢٢ چەكداری داعش تێدا چوونە و، پێنج هەمەریش تێك شكێنرا."
هەژار مەموزینی




