داعش كتێبخانە گشتییەکەی مووسڵیشی تەقاندەوە!

مووسڵ-KDP.info- سهرچاوهیهكی ماڵپەڕی فهرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ دهڵێت، لە رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ ڕێكخراوە توندڕەوەکەی داعش هەڵساوە كتێبخانە گشتییەکەی مووسڵی بە هەشتهەزار كتێبی مێژوو، فەلسەفە و، زانست و چیرۆك و شیعرەوە تەقاندووەتەوە.
سهرچاوەکه له مووسڵهوه پێی ڕاگەیاندین: "دوێنێ 21/2/2015، ڕێكخراوە تیرۆریستییەکەی داعش پەرتووكە دینییەکانی كتێبخانە گشتییەکەی گەڕەکی فەیسەڵیەی ڕۆژهەڵاتی مووسڵیان دەرهێنا و پاشان، پەرتووكخانەکەیان تەقاندەوە؛ بە ئەقڵی خۆیان ئەم جۆرە پەرتووكخانە و پەرتووكانە دژی شەریعەتی ئیسلامن."
هەژار مەموزینی




