تیرۆرستانی داعش 34 خانوویان ته‌قانده‌وه و، 13 ئافره‌تیان ڕفاند

باشیك -KDP.info-به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت، تیرۆرستانی داعش له سنووری شاره‌دێی باشیكدا 34 خانوویان ته‌قاندووەتەوە و له مووسڵیشدا چەند ئافره‌تێکیان ڕفاندووه .
(سه‌عید مه‌مووزینی) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "تیرۆرستانی داعش له سنووری شاره‌دێی باشیكدا 14 خانوو و له شارۆچكه‌ی حه‌مدانیەیشدا 20 خانووی تریان ته‌قانده‌وه كه ماڵی لایه‌نگرانی 'پارتی' و 'یه‌كێتی'ـنە له‌و سنوورەدا."
(مه‌مووزینی) گوتیشی: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تیرۆرستانی داعش 13 ئافره‌تیان له شاری مووسڵ ڕفاندووه؛ سێانیان لێیان كوشتووه، ئاخر ملیان نەداوەتە جیهاد نیكاح."
نه‌شوان به‌رزنجی




