داعش ٤٠٠ خێزانی تورکمانی لە مووسڵ دەستگیر کرد

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی مووسڵ رایگەیاند کە، تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ ٤٠٠ خێزانی تورکمانی دەست گیرکردووە کە زۆرینەیان ئافرەت و منداڵن.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، تیرۆریستانی داعش لەپارێزگای مووسڵ نزیکەی ٤٠٠خێزانی تورکمانی دەست گیرکردووە، بەبێ ئەوەی ھۆکارەکە بزانرێت.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، زۆرینەی ئەو خێزانە تورکمانانەی دەستگیرکراون ئافرەت و منداڵن.
(رەجەب) ئاماژەیشی کرد، تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ پێنج شێخی ھۆزی لەھێبی دەست گیرکردوون، هۆکارەکەیشیان بۆ ئەو گەڕاندووەتەوە کە ئەو شێخانە خۆیان بۆ شەڕی دژ بە داعش ناونووس کردووە.
بڵَند ئیبراھیم




