٣٥ داعش لە گەیارە تێدا چوون

هەولێر -KDP.info- بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور، ٣٥ تیرۆریستی داعش لە گەیارە کوژراون کە گشتیان بیانی بوونە.
سەرچاوەیەكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور کە نەیویست ناوی بدرکێنین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "کە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان گەیارەیان بۆردوومان کردووە، 35 تیرۆریستی داعش تێدا چوونە."
سەرچاوەکە دەیشڵێت، چەكدارانی داعش لە نەخۆشخانەیەکی ناو پاڵاوتە نەوتەکەی گەیارەدا، بە نهێنی كۆ بووبوونەوە، بەڵام بوونە ئامانجی و، گشتیان کوژران.
بە قسەی سەرچاوەکە، گشت تیرۆریستە کوژراوەکان بیانی بوونە و، ورەی تیرۆریستانی ئەو میحورە دەڕووخێنێت.
جێی ئاماژەیە، شارەدێی گەیارە، 30 كیلۆمەتر لە شارۆچکەی مەخموورەوە دوورە و، مەکۆی چەكدارانی داعشە.
یەحیا سابیر




