جگەرەکێشان لە مووسڵ، شەستهەزار دینار تاوانانەی لەسەرە

مووسڵ -KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەڵێ، تیرۆریستانی داعش لەنێو شاری مووسڵدا هەرکەسێک ببێنن جگەرەی بە دەستەوەیە، یەکڕاست ٦٠هەزار دینار تاوانانەی لێ دەستێنن.
(سەید مسلیم) بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی لە شاردیێ وانكێ بە مالپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێكخراوە تیرۆریستییەکەی داعش جگەرەكێشانی لە خەڵکی مووسڵ قەدەغە کردووە و، ئەوەی مل نەدات، سزای دەدات."
(سەید مسلیم) ڕوونیشی كردەوە، ڕێكخراوە تیرۆریستییەکەی داعش بڕیاری داوە و، خەڵكیشی لێ ئاگادار كردووەتەوە، هەر كەسێک جگەرەی بە دەستەوە بێت، ئەوا 60هەزار دینار تاوانانەی لێ وەردەگیرێت."
هەژار مەموزینی




