٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەبەر پشتهەڵکردن لە پێشمه‌رگه‌، داعش سی تیرۆریستی خۆیانی گوللەباران كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دۆخی سنووری پارێزگای مووسڵ ڕایگه‌یاند، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش سی ئەندامی خۆیانی لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵدا گوللەباران كردن، ئاخر لە میحوەرەشەڕی باشیك و ناوەران و كەسكی و خازر هەڵاتبوون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، بە ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەو داعشە تیرۆریستانەی دەرەقەتی پیشمەرگە نایەن و، پشت دەکەنە شەڕ، داعش بە خۆی دەیانکوژێتەوە. هەر ئەم ئەمڕۆی حازرییە، ڕێكخراوە تیرۆریستییەکەی داعش لە شارەدیێ نەمروود لە شارۆچکەی حەمدانیەی لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ، 30 تیرۆریستی خۆیانی گوللەباران كردووە، ئاخر لە بەرەشەڕی خازر و باشیك و ناوەران و كەسك ڕایان‌كردبوویەوە.

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار