٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سی داعش ڕایان‌كردووەتەوە.. زانیویانە مەرامی چەپەڵ بە ئیسلام نایەتە دی

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دەڵێت، لە ماوەی ئەم مانگەدا زیاتر لە30 چەكداری داعش بەرەو وڵاتەكەی خۆیان هەڵاتوونە، چونكە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەیكاروکردەوەی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە، لەگەڵ دینی ئیسلامدا نایەتەوە؛ ئسیلامیان کردووەتە دەسپێچک بۆ مەرامی خۆیان.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئەمڕۆی حازرییە، 9 تیرۆریستی داعش لە شاری مووسڵ بەرەو وڵاتی خۆیان ڕایان‌كردووەتەوە، چونكە پێیان وایە كە ڕێكخراوە تیرۆریستییەکەی داعش دەیەوێت بە دینی ئیسلام مەرامە چەپەڵەکەی بهێنێتە دی."
سەعید مەموزینی ئەوەشی خستە ڕوو کە لەو مانگەدا زیاتر لە 30 تیرۆریستی داعش گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كردەوەی داعش دوورە لە بنەماكانی شەریعەتی ئیسلام، هەر ئەوەندەیە دەیانەوێت بە دین خەڵك هەڵبخەڵەتێنن و، ئامانجە گڵاوەكەیان بهێننە دی؛ هەر بۆیە ڕایان‌كردووە و، دەستیان لە داعش بەر داوە و، چوونەتەوە بۆ چیچیان و ئەفغانستان.

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار