٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعشێکی سووریا ١٢ داعشی عێراقی گولـلەباران کردن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی مووسڵ دەڵێ، سەرکردەیەکی باڵای تیرۆریستانی داعش کە بەرەگەز سووریاییە ١٢تیرۆریستی داعشانی کە بەرەگەز عێراقین، گولـلەباران کردن.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، سەرکردەیەک باڵای تیرۆریستانی داعش کە بەرەگەز سووریاییە  بە ناوی(ئەیمەن زەغایبی) ١٢داعشی بەرەگەزعێراقیی لە قەزای حەزەر لە باشووری مووسڵ گولـلەباران کردن.

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، ھۆکاری گولـلەبارانکردنی ئەو ١٢تیرۆریستە بە بیانووی ئەوە بووە کە وازیان لەو رێکخراوە تیرۆریستییە ھێناوە.

(رەجەب) ڕوونیشی کردەوە، تیرۆریستانی داعش ھەڵمەتێکیان لە ناوچەی فەلاح کە دەکەوێتە بەری چەپی مووسڵەوە و لە ناوچەی قودس لەلای راستی شاری مووسڵ بۆ گرتنی گەنجان دەست پێکردووە، چونکە پێیان وایە کە گەنجان هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو دروشمانەن کە لە دژی داعش بڵاو دەکرێنەوە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار