٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەمبەهارەدا هێرش دەکرێتە سەر مووسڵ ؟..پێشمەرگە ناچێتە نێو مووسڵەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-کەناڵی ئاسمانی سی ئێن ئێنی ئەمەریکا لە ریپۆرتێکیدا بەشێوەی پرسیار لەژێر ناونیشانی لەمبەهاردا هێرشدەکرێتە سەر مووسڵ ؟ نووسیویەتی کە ٢٥ هەزار سەربازی عێراقی ئامادەدەکرێت بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر داعشەکانی نێو مووسڵ..کەناڵەکە ئاماژەیشی کردووە کە، پێشمەرگە ناچێتە نێو مووسڵەوە.

مووسڵ ئەو شارەی کە لەسەردەمی فەرمانڕەوایی (مالکی) لە چەند خولەکێکدا تێکڕای سوپای عێراق لەوێدا رایانکرد و شارەکەیان رادەستی تیرۆریستانی داعش کرد؛ لە ئێستادا وا ئامادەکاری دەکرێ کە چۆنچۆناوی ئەو شارە جارێکی دی ئازاد بکرێتەوە.
دەمێکە دەگوترێت کە ئەمبەهارەی واخەریکە دێت، بەهاری رزگارکردنی مووسڵ دەبێ، لەمبارەیشەوە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکا بێدەنگی شکاند و نووسیویەتی کە ئایا لەمبەهارەدا هێرش دەکرێتە سەر مووسڵ ؟ کەناڵەکە لەسەرچاوەیەکی باڵای فەرمیی ئەمەریکا کە ناوی نەبردووە زانیاریەکانی دەستخستوون و، ئاماژەیکردووە کە، عێراق ٢٥ هەزار سەربازی بۆ ئەو هێرشە ئامادە دەکات و لەمبەهارەیشدا دەست بە ئازادکردنەوەی مووسڵ دەکرێ.
سەبارەت بە بەشداری کورد لەو شەڕەدا کەناڵی سی ئێن ئێن ئاماژەی کردووە کە، هێزی پێشمەرگە ناچێتە نێو مووسڵەوە، بەڵام لە پشتەوە پاڵپشتی سەربازانی عێراق دەکەن.
شاو کوردی
 

هەواڵی پەیوەندیدار