٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ..ئەگەر مۆبایلت بەدەستەوەبێ دەبێ ٧٥٠ هەزار دینار بدەیت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-بەرپرسێكی ئاگادار لە دۆخی نێو شاری مووسڵ  ئاشكرایكرد، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لەنێو شاری موسڵ كێ  ببینێت موبایلی بەدەستەوەیە، دەستگیری دەكات.

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی شارۆچكەی وانكێ ( سەید موسلیم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دەمێکە داعش تۆڕی پێوەندیکردنی مۆبایلی لە مووسڵ پچڕاندووە، بەڵام خەڵك بۆ پێوەندی كردن، دەچنە بەرزایییەكانی ئەو شارەوە، چونكە لە هەندێك ناوچەدا هێشتا تۆڕەكانی پەیوەندیكردن لە كار دان، تیرۆریستان لەهەر شوێنێک ببێنن کە هاووڵاتیەک مۆبایلی بەدەستەوەیە دەستگیری دەکەن، کەسەکە تاوەکو ٧٥٠ هەزار دیناری عێراقیش نەدات ئازاد ناکرێت.
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار