بە وێنەوە؛ شەپۆلێكی بەفر و باران دەڤەری سۆرانی گرتەوە

سۆران-KDP.info- لە شەوی رابردووەوە شەپۆلی بەفر و باران ڕووی لە شارۆچکەی سۆران و دەوروبەری کردووە و تا ئێستایش بەفر و باران بەردەوامە؛ لە ناوچە شاخاوییەكان بە ڕێژەیی جیاجیا بەفر باریوە، بەڵام بە هۆی خاوێنكردنەوەی رێگاكانەوە هێشتا گرفتی هاتوچۆ دروست نەبووە، بەتایبەتی لە سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران کە جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری بەردەوامە.
بەرپرسانی سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران كە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێن: بەفر بارین لە ناوچەكە بەردەوامە و تا ئێستا نزیكەی 10 سم بەفر لە ناوچەكە باریوە، بەڵام بە هۆی خاوێنكردنەوەی رێگەوبانەكان گرفتی هاتوچۆ دروست نەبووە و جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی بەردەوامە.
لەلایەكی دیكەوە لە مێرگەسۆریش بەفر دەبارێت و لە زۆربەی ناوچەكان بەفر باریوە و ئێستا دەشێ بگوترێ زەوی بەرگی سپیی پۆشیوە؛ لە سۆرانیش بەفربارین دەستی پێ كردووە و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە هەر دەبارێ.
رابین شێروانی








