٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە حەمدانیە 15 تیرۆریستی داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دۆخی شاری مووسڵ گوتی، بە بۆردوومانی چڕی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە حەمدانیە، زیاتر لە 15 تیرۆریست كوژران.

كارگێڕی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە چڕی بۆردوومانی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی كنهش سەربە شارەدێی نەمروود(حەمدانیە) كرد و گورزی گەورەیان لێ داون.

(سەعید مەموزینی) گوتیشی: لە ئاكامی بۆردوومانەكەدا، لانی كەم 15تیرۆریستی داعش كوژراون و بە دەیانیش دیکەیش بریندار بوون.

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار