٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چونکە نەچوونەتەوە شەڕەوە، داعش 10گەنجی خستنە ڕووبارەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  لە نوێترین سزایاندا، تیرۆریستانی داعش  8گەنج بە تۆمەتی نەچوون بۆ بەرەكانی شەڕ، بەردی بە پێیانەوە خستووە و لەسەر پردی فەیسڵییەی مووسڵ، فڕێیداونەتە نێو ڕووبارەوە و خنکێندران.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، سزاكانی تیرۆریستانی داعش بەرامبەر ئەوانەی ناچنە بەرەكانی جەنگەوە و لە دژی پێشمەرگە چەك هەڵناگرن، توندتر دەكەن و بەشێوەیەكی جیاوازتر دەیانكوژن.

(سەعید مەموزینی) دەڵێت: ئەمڕۆ هەینی، تیرۆریستانی داعش 10 گەنجیان دەستگیر كردن، كە ئامادە نەبوون لەبەرامبەر پێشمەرگەدا چەك هەڵگرن و بچنە بەرەكانی جەنگەوە، بەهۆیەوە تیرۆریستان لە  پردی گەڕەكی فەیسەڵییەی بەشی رۆژهەڵاتی مووسڵ، بەردی بە پێیانەوە خستووە و دوتر سەراوژێر فرێی داونەتە نێو ئاو و خنکێنران.

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار