٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕووی هەڕەشەی داعش لە ڕۆمایە.. ئیتالیا هەزاران سەربازی بڵاو کردوونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

واشنطن-KDP.info-  لەبەر هەڕەشەیەکی نوێی داعش، کە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا دەکەنە ئامانج، حکوومەتی ئیتالیا باری ئەوپەڕی ئامادەیی ڕاگەیاند.
هەڕەشە نوێیەکەی داعش لە ڕێی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوەیە و بەمدوواییە لە تۆڕی ئینتەرنێتدا بڵاو بووەتەوە، تێیدا بە ڕوونی هەڕەشە دەکات و ڕۆما دەکاتە ئامانج.
حکوومەتی ئیتالیایش بەو هۆیەوە هەزاران سەربازی بە تەواوی وڵاتەکەیدا بڵاو کردوونەتەوە، وەک ئامادەکاری بۆ هەر هێرشێک؛ بە تایبەت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە، ٢١ هاوڵاتی میسری لە لیبیا گولـلەباران کردن.

لە CNNـەوە
 

هەواڵی پەیوەندیدار