وێرای نەبوونی پارە، حەفتەی داهاتوو عێراق مووچەی كۆمپانیاكان خەرج دەكات

بەغدا-KDP.info- لە كاتێكدا بەرپرسانی عێراق دەڵێن پارەی نەختمان نییە، بەڵام بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی حەفتەی دابێتەوە، مووچەی فەرمانبەرانی كۆمپانیاكان دەدات.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دارایی عێراق كە ئەمرۆ 19ی شوبات دەرچووە و، ڕوونووسێکی دەست ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، وەزارەتی دارایی ئاشكرای كردوە لەسەر فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق حەفتەی دابێ، مووچەی فەرمانبەرانی كۆمپانیایا حكوومیەكان دەدات كە بە كۆمپانیای (تمەویلزاتی) ناسراون.
بەپێی بەیاننامەكە حەفتەی دابێتەوە مووچەی یەك مانگی فەرمانبەرانی ئەو كۆمپانیایانە دەدرێت.
وەزارەتی دارایی ڕونی كردووەتەوە دانی مووچەی ئەو كارمەندانە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیران دەگەڕێتەوە كە بۆیان ڕەوانە كراوە.
دابەشكردنی مووچەی ئەو كۆمپانیایانە لە كاتێكدایە، بەرپرسانی حكوومەتی عێراق لە دوا سەردانی شاندی هەرێمی كوردستاندا، ڕایانگەیاندبوو كە عێراق پارەی نەختی نییە تاوەكو بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات.
یەحیا سابیر




