٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بازرگانیی داعش بە ئەندامەکانی جەستەوە لە مووسڵەوە دەستی پێ‌کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  بۆ دڵنیابوونەوە لەو ڕاگەیێنراوەی دوو ڕۆژ پێشتری باڵیۆزی عێراق لە یوئێن(محەممەد ئەلی حەکیم)، کە لە کۆبوونەەی ئەنجوومەنی ئاساییشدا دای، کە دەڵێ داعش بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەکات، شارەزایەکی ئەمنی دەڵێ، زۆربەی نەشتەرگەرییەکانی بڕینی جەستە لە مووسڵ ساز دەدرێن.
(هاشم ئەلهاشمی) شارەزای بواری ئەمنی و پسپۆڕ لە نێوەندی نەهرەین کە سەربە ڕاوێژکاریی ئاساییشی نیشتیمانییە، بە شەرقولئەسەتی گوتووە "زۆرینەی ئەو نەشتەرگەریانە لە ئێستادا لە کۆمەڵگای گەیارە(باشووری مووسڵ) و نەخۆشخانەی مووسڵ ساز دەدرێن کە لەبن دەستی داعشدان، ئەوان ئەو گیراوانەی کە سزای کوشتنیان بەسەردا سەپێندراوە ناچار دەکەن، بەرلەوەی بیانکوژن خوێن و گورچیلەکانیان ببەخشن."
 

هەواڵی پەیوەندیدار