ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید: كه‌س له مالیكی خۆش نابێت؛ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هێناوه

هه‌ولێر - KDP.info-ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به نایاسایی‌ڕاكێشانی پاره‌ی عێراق ده‌كات له سه‌رده‌می (نوری مالیكی)ـدا و، ده‌شڵێت: "كه‌س له مالیكی خۆش نابێت."
)ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید) ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "مالیكی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هێناوه؛ ده‌بێت لێی بكۆڵنه‌وه؛ له حساباتی DFI عێراق كه ده‌كاته سندووقی داهاته نه‌وتییه‌كانی عێراق، 17 ترلیۆن دیناری تێدا هه‌بووه، له‌و ماوه‌ی كه مالیكی له ده‌سه‌ڵات بووه و ویستویه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕاده‌ستی عه‌بادی بكات هەرهەمووی خه‌رج كردووه بۆ شه‌ڕ! بۆیه ئێمه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێكۆڵینه‌وه له بوودجه‌ی 2014 عێراق ده‌كه‌ین، ئاخر سه‌رپێچییەکی زۆری تێدا کراوە".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات له ئێستاوه لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه لێی؛ لەگەڵ ئەوەیشدا پاره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش لەو بوودجەیە كه 16ترلیۆن دیناره، دیار نییه و حكوومه‌تی عێراق نه‌یداوه، له ڕاپۆرتی دارایشدا ئێمه ئاماژه‌مان پێ داوه كه ده‌بێت به‌غدا ڕوونكردنه‌وه‌مان پێ بدات، گوتیشی: "له‌م ماوه‌یه‌دا لێژنه‌ی ئه‌من و به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مالیكی بانگهێشت ده‌كه‌ن و كه‌س له‌م عێراقەدا له مالیكی خۆش نابێت."




