٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

باراک ئۆباما: لەو حەفتەیەدا بۆ بڕینەوەی تاقمە توندئاژۆکان پرس‌وڕاوێژ دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر_kdp.info_ ( واشنتۆن‌پۆست ڕاپۆرتێکی لەسەر کۆبونەوەی بەرپەرچدانەوەی توندوتیژی و توندڕەوی بڵاو کردەوە کە، دوێنی لەوێ، باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکایش وتارێکی پێشکەش کرد؛ ئەو ئیسلامەتیی تێکەڵی تیرۆر نەکرد.
(باراک ئۆباما) لەو کۆبونەوەیەدا ئامانجیەتی نەهێڵن هەرزەکاران بە توندڕەوییەوە تێوە گلێن؛ بێجگە لەوە مسڵمانانیش دڵنیا کردەوە کە کۆمەڵگای مسڵمانان سەرچاوەی پیلانگێڕی و تیرۆریزم نییە.
کۆشکەسپی ئەمەریکا ڕەخنەی توندی لێ گیراوە کە بۆچی زاراوەی (ئیسلامی ڕادیکاڵی) بەکار ناهێنێت، بەڵام (باراک ئۆباما) جەختی کردەوە کە: تیرۆر و توندوتیژی توندڕەوی ناسنامەی نییە، ئەوە تایبەت نییە تەنیا بە گروپێک یاخود بە ناوچەیەک یاخود تەنیا کاتێکی دیاریکراو. هەروەها گوتی، لە ڕاستیدا ئێمە ئەمڕۆ لەو کۆبونەوەداین لەبەر هەڕەشەی ببڕاینەبڕی قاعیدە و داعش. ئێمە لەو حەفتەیەدا بیرمان کۆ دەکەینەوە لەسەر نەهێشتنی ئەو گروپە ڕادیکاڵانە، با چیتر گەنجەکانمان ناونووس نەکەن و، بەرەو توندوتیژییان نەبەن و، یاخود سەرنجی ئەوانی تر ڕانەکێشن بەرەو توندوتیژی و توندڕەوی.
)لیزا مۆناکۆ) ڕاوێژكاری ئاسایشی ناوخۆ و دژەتیرۆر گوتی: "هەر کۆمەڵگەیەک کە توندوتیژی و توندڕەویی تێدا کرابێ، ئەو پرسیارەی کردووە؛ هەڵبەت ئەوە لە پاریس و، بۆستن و، بەغدا و، پیشاوەر هەر یەکە، کە چۆن ڕێگە لە خەڵکی بگرین نەچنە ناو توندڕەوان؟ لە ڕاستیدا ئەو کۆبونەوەیە ئەو شوێنەیە کە وەڵامی ئەو پرسیارەی تێدا دەدۆزرێتەوە و، هەروەها وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەش کە پەیوەستن بە بەرەوپێشبردنی هەموو ئەو پلانانەی کە هەموومان کۆدەکاتەوە و بەرەو پێشەوەمان دەبات."
جێی باسە دوێنێ لە کۆشکەسپیدا کۆڕبەندی نەهێشتنی توندوتیژی و توندڕەوی گیرا، بە بەشداریی دەوڵەتی ئەمەریکا و، سەرکردەکانی کۆمەڵگاکان و، پۆلیس و یاساناسان و، چاکانی وڵاتەکە، ئەمڕۆ و سبەینێیش بەردەوام دەبێت. لەوێدا هەموویان لە هۆکار و، چارەسەرییەکانی بەرەو توندوتیژی توندڕەویی دەڕوانن، سنوورێک بۆ قاعیدە و، داعش دیاری دەکەن لە ناونوسکردنی گەنجەکانیان و پەلکێشکردنیان بەرەو توندوتیژی و توندڕەوی.
و/ خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار