٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمیرێکی دیکەی داعش کوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مووسڵ، زانیاری پێڕاگەیاندین کە ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی نەناسراو بە دەمانچە دەستڕێژی گوللەیان لە ئەمیرێکی گەورەی داعش کردووە و یەکراست لەوێدا کوشتوویانە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مووسڵ کە نەیویست ناوی ببرێت بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمرۆ چوار شەمە، چەكدارانی  نەناسراو لە گەڕەكی حەیل مەڵائینی مووسڵ، دەستڕێژی گوللەیان لە گەورە تیرۆریست (عەبدولمالیك ئەلسالمی) کە بەرەگەز خەڵکی عەربستانە کردووە و کوشتویانە، هەڵبەت چوار تیرۆریستی دیكەیش کە لەگەڵیدا بوون ئەوانیشیان کوشتوون.
جێی ئاماژەیە، ئەو هێرشە نهێنیانەی ناوە ناوە لە مووسڵ لە دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجام دەدرێت،  خەڵکی مووسڵن هەڵدەکوتنە سەر تیرۆریستان و دەیانکوژن، چونكە خەڵكێكی زۆرهەن لە تیرۆریستانی داعش ناڕازین، بۆیە لەگەڵ هەر دەرفەتێكدا گورزیان لێ دەوەشێنن.
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار