داعش خەریکی دەستگیرکردنی سەرۆکهۆزەکانی مووسڵە

هەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕەوشی مووسڵ دەڵێ، تیرۆریستانی داعش کەوتوونە خۆ بۆ دەستگیرکردنی ئێڵوەرە عەرەبەکان و، هەر ئەم ئەمڕۆی حازرییە ٣٠ ئێڵوەریان دەستگیر کردووە.
(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ ھەڵمەتێکیان دەست پێکردووە بۆ دەستگیرکردنی ئێڵوەر (سەرۆکهۆز)ە عەرەبەکان بەو تۆمەتەی گوایە دەستیان لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکاندا تێکەڵ کردووە."
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، هەر ئەم ئەمڕۆی حازرییە ٣٠ ئێڵوەریان دەستگیر کردووە و، بێسەروشوێن بردوویانن.
(ڕەجەب) ڕوونیشی کردەوە، تیرۆرستانی داعش لە گوندی مەریری لە دەڤەری شارەدێی گەیارەدا بەبێ هۆ، خانووی سی کەسیان دابڕ کردووە.
بڵند ئیبراھیم




