فڕۆكە جەنگییەكان 20 تیرۆریستی داعشیان كوشت

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ دەڵێت، بە بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە بەشی ڕۆژئاوای شاری مووسڵ، گەورەتیرۆریستێك و کۆمەڵێک تیرۆریستی دیكەی داعش كوژراون.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئێوارەیە، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە چڕی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشیان لە سەربازگەی غەزڵانی لە بەشی ڕۆژئاوای شاری مووسڵدا کوتاوە و گورزی كوشندەیان لێ داون".
(سەعید مەموزینی) گوتی: لەو بۆردومانەدا گەورەتیرۆریستێك و زیاتر لە20 تیرۆریستی دیكەی داعشان كوژراون.
هەژار مەموزینی




