لەو گوایە بێپارەییەدا، عێراق 48 تەن زێڕی کڕیوە

بەغدا-KDP.info-بەرپرسانی عێراق دەڵێن كێشەی دارایی هەیە، کەچی بانكی ناوەندیی عێراق 48 تەن زێڕی کڕیوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ (WGC) كە ڕوونوسێکی دەست ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە بانكی ناوەندی عێراق، پار 48 تەن زێڕی كڕیوە و، بە نیازە زێڕی زیاتریش بكرێت.
ئەنجوومەنی زێڕی جیهانی ئاشكرای كردووە بانكی ناوەندیی عێراق، لەچاو پێرار، پار زێڕی زیاتری کڕیوە.
كڕینی 48 تەن زێڕ لە كاتێکدایە كە ئەو وڵاتە لە ساڵی 2012 یەدەگی زێڕی تەنها 30 تەن بوو.
كڕینی ئەو زێڕە زۆرە لە كاتێكدایە بەرپرسانی عێراق ئاماژە بەوە دەكەن عێراق لە بوودجە کورتی هێناوە و پارەی پێویستی لە بەردەستدا نییە بۆ مووچە و پڕۆژەكان.
یەحیا سابیر




