٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نامەیەکی ناڕەزایی هەرێم درایە دەست جێگری سەرۆککۆماری ئێران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند کە، نامەیەكی ناڕەزایبوونیان لە بەرانبەر گۆڕینی ڕێرەوی ئاوی سیروان داوەتە جێگری سەرۆككۆماری ئیسلامی  ئێران.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (عەبدولستار مەجید) بە  ماڵپەڕی فەرمیی  پارتیی  دیموكراتی  كوردستانی گوت، لە سەرەتای ئەو مانگە لەگەڵ جێگری سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران (د. سەتاری) لە ئێران بە فەرمی نامەی  ناڕەزایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانمان لەسەر گۆرینی رێرەوی ئاوی رووباری سیروان لە دیووی ئێران بە جێگری سەرۆككۆماری ئێران گەیاندووە.
درێژی ئاوی سیروان 386 كیلۆمەترە و بە یەك لە گەورەترین و درێژترین رووبارەكانی كوردستان دەناسرێت و سەرچاوەكەی لە پارێزگای كرمانشانە.
(عەبدولستار مەجید) گوتیشی، بە بەرپرسانی باڵای ئێرانیمان راگەیاندووە نابێت ئەو كارە بە شێوەیك بێت زیان لە هەرێمی كوردستان بدات، جێگری سەرۆككۆماری ئێران بەڵێنیدا بەدواداچوون لەسەر ئەو پرسە بكات و بڕیاریشە لە رێگەی  كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر وەڵاممان بدەنەوە.
جەختی كردەوە ئێران  یەكێكە لەو وڵاتانەی واژۆیان لەسەریاسای بنەما نێو دەوڵەتیەكانی بەڕێوەبردنی ئاوە هاوبەشەكان كردوە و، ئەوەمان بە بیری ئەوان هێنایەوە و پێمان گووتن كە پێویستە ئێران پابەندی ئەو رێكەوتنە نێو دەوڵەتیە بێت.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار