٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش لە نووسینی 'بژی پێشمەرگە' لە مووسڵ شپرزە بووە.. زیاتر لە 180 كەسیان دەستگیر کردووە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی لە مووسڵ دەڵێت، بەهۆی نووسینی دروشمی بژی پێشمەرگە لە ناو زۆر لە گەڕەكەكانی شاری مووسڵ لەلایەن كۆمەڵە خەڵكێكەوە، داعش زۆر شپرزە بووە و ترسی لێ نیشتووە، بەو هۆیەوەش زاڵگەی كاتی لەناو مووسڵ دادەنێت و زیاتر لە 180 كەسی دەستگیر کردووە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسل (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە بەردەوامیی نووسینی دروشمی بژی پێشمەرگە و بڕووخێ داعش لەلایەن كۆمەڵە خەڵكێكەوە لەناو مووسڵ، زۆر شپرزە بوونە و، لە ترسی ڕاپەرینی خەڵكی شارەكە و، زیادبوونی پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان، زاڵگەی كاتی لەناو مووسڵ دادەنێن و، خەڵك دەستگیر دەكات.

(سەعید مەموزینی) گوتیشی: "ئەمڕۆ چوارشەممە 18/2/2015، ڕێكخراوی توندڕەوی داعش لە سەرجەم گەڕەكەكانی شاری مووسڵ، ڕێوشوێنی ئەمنیی توند دەگرێتە بەر و، چەكدارانی خۆی بڵاوە پێ دەكات و، زاڵگەی كاتی دادەنێت، ئەمەش بە هۆی فراوانبوونی پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە بە نهێنی لە شارەكە. داعشی شپرزە كردووە و لە ترسی خۆیان زیاتر لە 180 كەس لە شوێنە جیاجیاكانی شاری مووسڵ دەستگیر دەكات، بە تۆمەتی ئەوەی هەڵساون بە نووسینی دروشم دژی ڕێكخراوە تیرۆریستییەکەی داعش لە مووسڵ.


هەژار مەموزینی

 

هەواڵی پەیوەندیدار