بە بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكان 15 تیرۆریستی داعش كوژران

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی پارتی ئاگادار لە ڕەوشی مووسڵ دەڵێت: "لە ئەنجامی چڕیی بۆردوومانەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لە سنووری پارێزگای مووسل، 15 تیرۆریستی داعش كوژران.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش بە چڕی لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە بۆردوومان كرا و، گورزێكی گەورەیان لێدان.
(سەعید مەموزینی) گوتی، ئەمڕۆ چوارشەممە 18/2/2015، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە شارەدێی گەیارە و، شارۆچکەی بەعاجی شاری مووسڵ بە چڕی بۆردوومانی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشیان كرد و، لە ئاكامدا زیاتر لە 15 تیرۆریستی داعش كوژران.
هەژار مەموزینی




