مووسڵ..کاروانێکی کوردانی شەبەک گەیشتنە هەرێم

مووسڵ-KDP.infoسەرۆکی دەستی راوێژکارانی شەبەک دەڵێ، کاروانێکی کوردانی شەبەک کە لە ٩٤ خیزان پێکهاتوون گەیشتنە هەرێمی کوردستان؛ لەماوەی داهاتوویشدا ٢٠٠ خێزانی دی دەگەن.
نوێنەری كۆتای شەبەك لە پەڕلەمانی عێراق و سەرۆكی دەستەی راوێژكارانی شەبەك (سالم جومعە شەبەك) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، لەگەڵد اگیرکردنی مووسڵ لەلایەن داعش، ژماریەکی زۆر لە کوردانی شەبەکئ اوارەی شارەکانی دیکەی عێراق بوون، بەڵام ئێمە ناونووسمان کردوون و ویستومانە بیاهێنینەوە هەرێمی کوردستان چونکە شەبەک کوردی رەسەنن و دەیانەوێ لە هەرێمی کوردستانەوە نیشتەجێ بن نەوەک لە شارەکانی دیکەی عێراقەوە.
(سالم) دەڵێ، توانیومانە ٩٤ خێزانی کوردانی شەبەک بگەڕێنینەوە هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا لە کەمپەکانی هەرێم نیشتەجێ مان کردوون.
سەرۆكی دەستەی راوێژكارانی شەبەك گوتیشی، ناوی چەند شەبەکێکی دیکەمان تۆمارکردوون کە ژمارەیان ٢٠٠ خێزانەو لەماوەی داهاتوودا ئەوانیش دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و لەکەمپەکاندا نیشتەجێ دەکرێن.
(سالم شەبەك) بەناوی گشت شەبەکەکانەوە سوپاسی (سەرۆک بارزانی) کرد کە دەرگای هەرێمی کوردستانی بۆ کوردانی شەبەک هەمیشە کردووەتەوە و؛ دەشڵێت، (سەرۆک) گەلێک لە خەمی ئیمەی کوردانی شەبەک دایە.
نەشوان بەرزنجی




