عهرهبهكانی ژێردهستهڵاتی داعش به باشه باسی پێشمهرگه دهكهن
__2015_02_17_h17m37s41__LB.jpg)
زوممار-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری زوممار رائید (ئەحمەد سورچی) رایگهیاند كه، لەئێستادا خەڵکی عەرەب کە لەژێر دەستهڵاتی داعش دەژین بەباشە باسی ھێزی پێشمەرگە دەکەن و ئەمەیش تیرۆریستانی داعشی نیگەران کردووە و بڕیاریان داوە ھەرکەسێک بە باشە باسی ھێزی پێشمەرگە بکات دەستگیری بكهن.
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری زوممار رائید (ئەحمەد سورچی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ماوەیەک پێش ئێستا ھێز یپێشمەرگە لەمیحوەری زوممار ژمارەیەک گوندی ئازاد کرد و یەکێک لەوانە گوندی جەمرود بوو کە گەیشتینە ناو گوندەکە ھەندێک لە خەڵکەکە لەگەڵ داعش ھەڵاتبوون و بەشێکیشیان مابوون؛ ئێمەشیش وەکو پێشمەرگە زۆرمان ھاوکاری کردن و ھەندێک پارەشمان پێدان بۆ ئەوەی لەمزگەوتەکەیان خەرج بکەن و کەلوپەلی خۆراکیشمان پێدان و زۆر پێی دڵ خۆش بوون.
رائید(ئەحمەد سورچی)گوتیشی، لەئێستادا ئەو عەرەبانە پەیوەندیان بە کەس و کارەکانیان کردوونە کە لەگەڵ داعش چوونە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵەکانیان و پێشمهرگه زۆر ھاوکاری خەڵکی عەرەب دەکەن و ھچ بەکەس ناڵێن و تەنھا شەڕی داعش دەکەن.
ئەو فەرماندەیە ڕوونیشی کردەوە، لەئێستادا عەربەکانی ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە و ئەوانەی کە لەترسی پێشمەرگە ھەڵاتبوون بە بەردەوامی بەباشە باسی ھێزی پێشمەرگە دەکەن و تیرۆریستانی داعشیش بەمەی زانیووە و ژمارەیەک لەو ھاووڵاتییانەی لەسنووری ئەوان بەباشی باسی پێشمەرگەیان کردووە دەستگیریان کردوونە.
رائید(ئەحمەد سورچی) راشیگەیاند، داعش بڕیاری داوە ھەر کەسێک بەباشە باسی ھێزی پێشمەرگە بکات دەستگیری بكهن،بەڵام خەڵکەکە راستییەکەی بۆ ئاشکرابووە و دەزانن پێشمەرگە تەنھا دژی داعشە و داعش بەھەڵە پێناسەی پێشمەرگەی بۆ ئەوان کردووە.
بڵند ئیبراھیم




