بزانه خهڵك له دژی داعش له مووسڵ چیان نووسیوه ؟

مووسڵ-KDP.info-بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ دەڵێت، خەڵکی مووسڵ لە تیرۆرستانی داعش بیزارن و دروشم دژی داعش لەناو مووسڵ دەنووسرێت و لەدواین دروششمەکانیش نووسراوە بەم نزیکانە مووسڵ لە داعشە پیسەکان پاک دەکرێتەوە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، بەپێی چەند سەرچاوەیەکی کە بەچاوی خۆیان بینویانە لەچەند ناوچەیەک لەوانە عەگیدات، بەندیخانە و گەراج بەغدا لەلای راستی شاری مووسڵ دروشمی جیاجیا دژی تیرۆرستانی داعش نوسراون،چونکە خەڵکەکە زۆر لێیان بێزارن.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتیشی، دروشمەکان نووسرابوون کە بەم نزیکانە مەسیحیەکان دەگەڕێنەوە؛ ههروا نووسرابوو كه بهمنزیكانهیش مووسڵ له داعشه پیسهكان پاك دهكرێتهوه.
بڵند ئیبراھیم




