٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مالكی ده‌كرێت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-جێگری سەرۆکی لیژنەی کەوتنی مووسڵ دەڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرتاییەکان ھۆکاری کەوتنی مووسڵ بۆ کەمتەرخەمی سەرکردایەتی سەربازی و نەبوونی ھەماھەنگی لەنێوان ئێدارەی مووسڵ و فەرماندە سەربازییەکان دەگەڕێتەوە..هه‌روا گوتیشی كه‌ له‌ كۆتاییدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ (مالكی) ده‌كه‌ن.

جێگری سەرۆکی لیژنەی کەوتنی مووسڵ (شاخەوان عەبدوڵڵا ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لیژنەکەیان لە لێکۆڵینەوەکانی لەبارەی ھۆکاری کەوتنی مووسڵ به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆری بەرپرسە سەربازی و ئیداریەکانی مووسڵ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە و؛ ئەمڕۆش لێکۆڵینەوە لەگەڵ بەرپرسی ھەواڵگری مووسڵ و ژمارەیەک ئەفسەر دەکرێت.
(شاخەوان عەبدوڵڵا)گوتیشی، ئەوان بە بەردەوامی بەرپرسان بانگھێشت دەکەن تا ھەموو بەرپرسە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لێکۆڵینەوە لەگەڵ پارێزگاری مووسڵیش بکەن.
جێگری سەرۆکی لیژنەی کەوتنی مووسڵ ڕوونیشی کردەوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ھۆکارەکەی ئەوەیە کە سەرکردایەتی سەربازی کەمتەرخەم بووە و ھیچ ھەماھەنگیەکیش لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای مووسڵ نەبووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
ئەوەشی خستەڕوو،چاوەڕوان دەکرێت لەکۆتاییدا (نوری مالیکی) لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار