٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

٤٠٠٠ ئەمەریكاییەكە دیداری ماڵئاواییان كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا-KDP.info- زیاتر لە (٤٠٠٠) سەربازی ئەمەریكایی دوێنێ ماڵئاواییان لە كەسوكاریان كرد و بە گوێرەی زانیاریی "دەیلی مەیل" رەنگە هەر دوێنێ بەرەو كوەیت بەڕێ كەوتبن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی (دەیلی‌مەیل)-ی بەریتانیا، دوێنێ لە سەربازگەی (فۆرت كارسۆن) لە (كلۆرادۆ) سەربازەكان و كەسوكارەكانیان كۆ بوونەوە، پێدەچێت دیداری ماڵئاوایی بووبێت پێش دەرچوونیان بۆ كوێت و، وەكو ڕێزگرتنێكیش بەشدارییان لە مارشی سەربازی لەگەڵ سەربازەكانیاندا كرد.

دەیلی‌مەیل لە (كلۆرادۆ سپرینگ گازێت)-ەوە ئەوەی زانیوە كە ئەو یەكەیەی بەرەو كوێت بەڕێ دەخرێت، هێزێكی بەهێزی (فۆرت كارسۆن)-ە و تانك و چەكی قورس و ئۆتۆمبێلی (برادلی)ـی شەڕكەریان پێیە، زۆربەیان ئەو سەربازانەن كە پێشتر لە دەسپێكی شەڕی عێراقدا لە ساڵی (٢٠٠٣) لە نێو لیواكەیاندا بەشداریی شەڕی عێراقیان كردووە، توانا و شارەزاییەكی باشیان هەیە، هەروەها گرێگ سیرا فەرماندەی لیوایەكە گوتی، "ئێمە بۆ بڵاوبوونەوەمان لەوێ (غەریبە) نین، بەڵكو شارەزاین".
هەر لە ڕاپۆرتەكەی (دەیلی‌مەیل)-دا هاتووە، ئەمەریكا ساڵی ٢٠١١ كاتێك لە عێراق پاشەكشەی كردووە، لیوایەكی لە كوێت هێشتووەتەوە، ئەو لیوایە دوو یەكەی (فۆرت كارسۆن) بوون، لەو ماوەیەیاندا لەوێ مەشقیان بە سەربازەكانی ناوچەكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە.
ناردنی ئەو سەربازانە لە كاتێكدایە كە دۆخی ناوچەكە ئاڵۆزتر بووە، ئێستا لیبیاش لە ژێر هەڕەشەی گەورەی داعشدایە و میسریش بە چڕی داعشی لیبیا لە ڕێگەی فڕۆكەوە دەكوتێ، ئەو هێرشەیشی لە تۆڵەی مەسیحییەكان دەست پێ كردووە.
جێی باسە ئەگەرچی تاوەكو ئێستا بە فەرمی كۆنگرێس پڕۆژەكەی ناردنی هێزی سەربازی زەمینی پەسند نەكردووە، بەڵام هێزی زەمینی لە خۆئامادەكردندایە و بەرەو كوێت دەجوڵێنرێت.
و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار