داعش 120 كه‌سی لە دوو هۆزی عه‌ره‌ب ڕفاند

تكریت ــ KDP.info ــ له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی دیكه‌دا، تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به تكریت له سنووری پارێزگای سه‌لاحه‌دین 120 كه‌سیان رفاند كه سه‌ر به دوو هۆزی عه‌ره‌بی سووننه‌ی ناوچه‌كه‌ن
.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه ڕوونووسێکی ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی هۆزه‌كانی سه‌لاحه‌دین ئاشکرایان کردووە، دوێنێ دووشه‌ممه 16/2/2015، چه‌كدارانی داعش هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر گوندی "ڕه‌بیزه"ی سه‌ر به شارەدێی عه‌له‌م له سنووری شاری تكریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌لاحه‌دین.
به پێی به‌یاننامه‌كه لەو گوندەدا چه‌كداره‌كان 120 كه‌سیان ڕفاندووه كه سه‌رجه‌میان سه‌ر به هۆزی (عوبێد و مه‌ساره)نە.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووە کە ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ترس و نیگه‌رانی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن له‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش هاوشێوه‌ی هۆزه‌كانی بوونه‌مر و بووفه‌هد و جبوور و هۆزه‌كانی دیكه ئه‌م كه‌سانه‌ش به دڕنده‌ترین شێوه له ناو ببه‌ن، هه‌ربۆیه داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن په‌له بكه‌ن له ڕزگاركردنی پارێزگای سه‌لاحه‌دین و پاككردنه‌وه‌ی له چه‌كدارانی داعش بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه له مه‌ترسی ڕزگاریان ببێت.
كاروان جاف




