داعش 20 چەکداری خۆیانی گوللەباران کرد کە یەکێکیان ئەمیرە

مووسڵ - KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستانی مووسڵ ڕایگهیاند، تیرۆرستانی داعش لە مووسڵ 20 چەکداری خۆیانی گوللەباران کردووە، لەبەر ئەوەی لەبەرەکانی شەڕدا ھەڵاتوون کە یەکێکیان پلەی ئەمیرە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستانی مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "20 تیرۆرستی داعش لە میحوەری شنگال لە بەرەکانی شەڕ بەرەو بەعاج ھەڵاتوون و، لەوێ دەستگیر کراون و، گوللەباران کراون کە یەکێکیان ئەمیرە بە ناوی (ئەبووعومەر حەمدانی)ـیە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی: "داعش لە ناو مووسڵ 5 گەنجی سوتاندووە، چونکە قژیان ھاوشێوەی گەنجانی ڕۆژئاوا تاشیوە، کە یەکێکیان خۆی سەرتاشە."
(مەموزینی) ڕاشیگەیاند: "تیرۆرستانى داعش لەناو مووسڵ دەستی چوار ئافرەتیان بڕیوە، چونکە موبایلیان بەکار ھێناوە".
بڵند ئیبراھیم




