٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داوا دەکرێت بەشی ھەرەزۆری بوودجە بۆ ئاوارەکانی پارێزگای مووسڵ تەرخان بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info-سەرۆکی لیستی برایەتی‌وپێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، داوامان کردووە بەشی ھەرەزۆری بودجەی پارێزگای مووسڵ بۆ ئاوارەکان تەرخان بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانین هەم خزمەتی ئاوارەکانی پێ بکەن و، هەمیش ھاوکاریی حکوومەتە خۆجەییەکەی دھۆکیش بکەن.
سەرۆکی لیستی برایەتی‌وپێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی یاسا پارێزگای مووسڵ ناتوانی بەشێکی بودجەی خۆی بۆ پارێزگای دھۆک خەرج بکات، بەڵام دەتواندرێت خزمەتێکی باشی ئاوارەکانی مووسڵ بکرێت ئەوکات باری پارێزگای دھۆک سووکتر دەبێتەوە و خەرجییەکانیشیان کەم دەبێتەوە، چونکە ئاوارەکان بەردەوام پێویستیان بە خزمەتە کە ئەمەیش پێویستی بە بوودجە ھەیە و ئێستایش ھەرێمی کوردستان لە قەیرانی داراییدایە."
سەرۆکی لیستی برایەتی‌وپێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتیشی: "ئێمە لە ئەنجوومەنەوە داوامان کردووە بەشێکی زۆری بوودجە بۆ ئاوارەکان خەرج بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتی ئاوارەکانی پی بکەین و، باری حکوومەتە خۆجەییەکەی دھۆکیش سووک بکەین، چونکە ئێستا ئەوان خەرجییەکان دەکەن.
)سەیدۆ چەتۆ) ڕوونیشی کردەوە، ھەموو فەرمانبەرانی مووسڵ ئەوانەی لە سنووری پارێزگای مووسڵ له‌ کەمپەکانی نیشتەجێن مووچەی مانگانەی خۆیان وەردەگرن و، بەشێک لەوانە دەوامی ڕۆژانەی خۆیان دەکەن، لەوانە ماموستایان و ئەوانەی لە کەرتی تەندروستیدا کار دەکەن.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار