مووسڵ..داعش بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان دەدزێت

مووسڵ-KDP.info- ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ (غەزوان حامد داودی) دەڵێت، تیرۆریستانی داعش دەستیان کردووە بە دزیکردن لە بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیانی مووسڵ.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (غەزوان حامد داودی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، داعش لە مووسڵ دەستی بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان کردووە، بەڵام لە دابەشکردنەکەدا دزی کردووە، چونکە هەر كەسێك بڕی 9كیلۆ ئاردی بۆ دانراوە، بەڵام داعش كەمیركردوەتەوە بۆ پێنج كیلۆ، هاوكات زەیت و برنج و شەكر نییە بەسەر خەڵك دابەشی بكەن، چونكە لە خەزێنەی شارەكەدا دا تەنیا ئارد ماوە و ئەوانی دیكەیان بۆخۆیان تاڵان كردووە.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، ئەوكاتەی مووسڵ كەوتە دەستی داعش، خەزێنەكان تەواوی بەشەخۆراكیان تیدا هەبوو، بەڵام ئێستا زۆر لەجۆرەكانی بەشەخۆراك لەو خەزێنەیەدا نەماوە، داعش دزیویەتی، بەوهۆیەوەش ماوەیەكی دیكە خەڵك دووچاری قەیرانی قوڵی بەشەخۆراك دەبنەوە.
هەژار مەموزینی




