لەسەر بەكارهێنانی مۆبایل، داعش جەڵدە لە 5 كەس دەدات

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش جەڵدەیان لە 5 كەس داوە بە تۆمەتی ئەوەی مۆبایلیان بەكار هێناوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەمە تیرۆریستانی داعش لە سەنتەری شاری مووسڵ 5 كەسیان دەستگیر كردن و سزای جەڵدەلێدانی بەسەردا جێبەجێ كردن.
(مەموزینی) گوتیشی، هەریەك لەو 5 كەسە، 18دانە جەڵدەیان لێ دراوە، ئەویش بە تۆمەتی ئەوەی مۆبایلیان بۆ مەبەستی گواستنەوەی زانیاری بەكار هێناوە.
هەژار مەموزینی




