رێگاى كه‌ركووك- به‌غدا كراوه‌ته‌وه و شه‌ڕ و پێكدادانیش له عوزێم به‌رده‌وامه

كه‌ركووك -KDP.info-پاش ئه‌وه‌ى به‌هۆى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه رێگاى كه‌ركووك – به‌غدا داخرا، ئێستا رێگاكه كراوه‌ته‌وه، بەڵام شه‌ڕ و پێكدادان له سنوورى ناوچه‌ى عوزێمى نێوان دیاله و سهڵاحەددین به‌رده‌وامه.
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو (محه‌ممه‌د فایه‌ق) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند، له ئێستادا رێگاى كه‌ركووك – به‌غدا كراوه‌ته‌وه و هاووڵاتیان به شێوه‌ى ئاسایى هاتووچۆ ده‌كه‌ن.
(محه‌ممه‌د فایه‌ق) گوتیشى: "به‌پێێ زانیارییه‌كان شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له نێوان هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان و تیرۆریستانى داعش له سنوورى عوزێم له نێوان پارێزگاى دیاله و سه‌ڵاحه‌ددین به‌رده‌وامى هه‌یه؛ هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌كى زۆر خۆكوژى داعش روویان له ناوچه‌كه كردووه"
دوو رۆژه، تیرۆریستانى داعش هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ى عوزێم له سنوورى نێوان دیاله و پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ست پێكردووه و، تاوه‌كو ئێستا ژماره‌یه‌كى زۆریان كوژران و چه‌ند سه‌رباز و چه‌كدارێكى شیعه‌ش كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون. هاوكات هه‌وڵه‌كانى داگیركردنى ناوچه‌كه تاوه‌كو ئێستا شكستى هێناوه و حكوومه‌تى عێراقیش هێزێكى زۆرى ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌كه كردووه.
كاروان جاف




