٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

٦٠ کەس لە کوردانی شەبەک لەدەستی داعش رایانکرد و گەیشتنە سنوورەکانی هێزی پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- نوێنەری كۆتای شەبەك لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا (غەزوان حامد داودی) رایگەیاند کە، ٦٠ کەس لەکوردانی شەبەک لە دەستی داعش رایانکرد و ئەمڕۆ گەیشتنە سنوورەکانی هێزی پێشمەرگە؛ ئیدی لە کەمپەکانیش نیشتەجێ کران.

نوێنەری كۆتای شەبەك لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا   (غەزوان حامد داودی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئەمرۆ یەكشەممە بەشێك لەو خێزانانەی كە كوردی شەبەكن و لەماوەی رابردوودا لەلایەن تیرۆریستانی داعش گەمارۆ درابوون؛ ٦٠ کەسیان کە زۆربەیان لە منداڵ و ئافرەت پێکهاتبوون رایانکرد و توانیان خۆیان بگەیننە سنوورەکانی هێزی پێشمەرگە و لەدەستی داعش رزگاریان بوو.
(داودی) دەشڵێت، ئەو خێزانانە خەڵکی گوندی فازڵییە و خۆرسیباتن و زۆربەیان لە کەمپی بەردەڕەش و پارێزگای دهۆک نیشتەجێ کران.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار