دوائاماری کوژراوانی داعش راگەیەندرا

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ داعش دوو پزیشكی گولـلەباران كردوون و؛ هەروا لە ئاكامی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانیش ٧١ تیرۆریستی داعش كوژراون.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، تیرۆریستان لەناو شاری مووسڵ دوو پزیشكیان گولـلەباران كردوون كە ئامادە نەبوونە چارەسەری بریندارانی تیرۆریستانی داعش بكەن و پزیشكەكان بە ناوەكانی ( ماهر وەعدوڵڵا و عەدنان فەوازن)ـن و دانیشتووی گەڕەكی عەدەن كە لە نەخۆشخانەی كۆماری كاریان كردووە.
(مەمموزینی) گوتیشی، ئەمڕۆ لە ناوچەی كەسكێ لە ئەنجامی بۆردوومانكردنی تیرۆریستانی داعش لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانەوە، 10 هەمەڕ و 15 ئۆتۆمبێل تێك شكێنران و بەگوێرەی زانیارییەكانیش 71 تیرۆریستی داعش كوژراون.
نەشوان بەرزنجی




