گەورەتیرۆریستێك و ١٦ـی دیكە لە مووسڵ كوژران

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ دەڵێت، لە ئەنجامی بۆردوومانی چڕی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ، گەورەتیرۆریستێكی داعش و 10 تیرۆریستی دیكەی لەگەڵدا كوژران.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەمە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە چڕی مۆڵگەیەكی داعشیان لە گەڕەكی حەیل وەحدەی رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ بۆردوومان كرد و گورزی كوشندە یان لێ داون.
(مەموزینی) گوتیشی، لە ئەنجامی بۆردوومانەكەدا، گەورە تیرۆریست (ریاز ئەحمەد محەممەد) و 10 تیرۆریستی دیكەی داعش كوژران.
لەلایەكی دیكەوە فڕۆكە جەنگییەكان 4 ئۆتۆمبێلی سەربازیی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی وەردەكی سەر بە ناحیەی نەمروودی سەر بە قەزای حەمدانییەی رۆژهەڵاتی مووسڵ كردە ئامانج و لە ئاكامدا 6 تیرۆریستی داعش كوژران و چوار ئۆتۆمبێلەكەش تێك شكێنران.
هەژار مەموزینی




