٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری دەوڵەتی عێراق: لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی هەولێر دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- وەزیری دەوڵەت لە حكوومەتی  عێراق (سامان عەبدوڵڵا) دەڵێت، بڕیارە لەم هەفتەیەدا ٥٨٣ ملیار دینار وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە رەوانەی هەولێر بكرێت.

وەزیری  دەوڵەت لە حكوومەتی عێراق (سامان عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دوای هاتنی شاندی حكوومەتی هەرێمی  كوردستان بۆ بەغدا، بڕیار وایە ئەم هەفتەیە 583 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێمی  كوردستان رەوانە بكرێت.
مانگانە حكومەتی  هەرێمی كوردستان 850 ملیار دینار دەداتە مووچەی فەرمانبەران.
(سامان عەبدوڵڵا) گوتیشی، گەیشتنی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا وای كردووە گەشبینیەكی زۆر بۆ چارەكردنی كێشە تەكنیكییەكانی رێككەوتنی نەوتی هەولێر و بەغدا و ناردنی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان هەبێت.
وەزیری دەوڵەت لە حكوومەتی عێراقی پێی وایە كە، حكوومەتی (عەبادی) دەیانەوێت كێشەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارە بكەن و هاتنی شاندی هەرێمی كوردستانیش باشترین نیازپاكیی هەرێمە بۆ چارەكردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەست ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتوون، بڕیار وایە ئەم هەفتەیە بودجەی مانگی یەكی 2015 رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت.
بەپێی زانیارییەكان ناردنی ئەو پارەیە لەسەر سەردانەكەی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا وەستابوو.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار