٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

راپۆرتی سەرەتایی لەبابەت کەوتنی مووسڵ ئامادە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئەندامێکی لیژنەی کەوتن لە شاری مووسڵ دەڵێ، هێشتا ژمارەیەکی زۆر ماون کە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت؛ بەڵام لیژنەکەیان راپۆرتێکی سەرەتایی ئامادە دەکات و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکات.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق و ئەندام لە لیژنەی لێكۆڵینەوەی كەوتنی مووسڵ (سالم جومعە شەبەك ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، بەردەوامین لە لێکۆڵینەوە و ئەمڕۆیش لیژنەکەمان گوتەی (عەبدولكەریم ئەل تمیمی) وەرگرت کە ئەو کەسە لە پێش کەوتنی مووسڵدا بەرپرسی فەوجی چارەکردنی تیرۆر بووە لە شاری مووسڵدا؛ بە سەرکەوتووی کارەکانمان لەگەڵی دا تەواو کرد.
(سالم) دەڵێ، هێشتا ژمارەیەکی زۆر ماون لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، بەڵام لە رۆژانی داهاتوودا هەرچۆنێک بێت راپۆرتێکی سەرەتایی لە بابەت کارەکانمان ئامادە دەبێت و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقی دەکەین.
جێی ئاماژەیە، لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەوتنی شاری مووسڵ  لە 26 ئەندام پێک دێت.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار